عێراق شێوازی دابەشكردنی مووچەی هەرێم دەگۆڕێت



ئەندامێكی كوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە وەزارەتی دارایی عێراق پێیان ڕاگەیاندووە، كە لیستی مووچەی هەرێم بە باشی ئامادەكراوە و دەشڵێت: “دوای وردبینی مووچەی هەر توێژێك بەجیا خەرج دەكرێت”.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە بەدواداچوونی بەردوامم بۆ پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، ئەمڕۆ یەك شەممە ٢٠٢٤/٣/١٠ پەیوەندیم كرد بە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵەوە.

ئاشكراشی كردووە، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی پێیان ڕاگەیاندم، كە لیستی مووچەی هەرێم زۆر بەباشی ئامادەكراوە وەك ئەو خشتەیەی داواكرابوو.

وتیشی، “دوای تەواوبوونی ووردبینی دەست دەكەن بە خەرجكردنی مووچە بەڵام هەر توێژەو بەجیا، واتا فەرمانبەران، خانەنشینان، تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی”.

 

وەقفی سوننی عێراق یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی دیاریكرد
پێت وەقفی سوننی عێراق یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی دیاریكرد
لە 8 وڵات یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریكرا
دوات لە 8 وڵات یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریكرا
پەیوەندیدار