ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی هەولێر بەرزبووەوە



ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی نێو بارەگای پاسەوانی سنووری هەولێر بەرزبووەوە کە لە کاتی مەشقکردن لەسەر مین ڕوویدا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو مین لە نێو بارەگای هێزەکانی پاسەوانی سنووری هەولێر لە کانی قرژاڵە تەقینەوە.

سەرەتا فەرماندەیی پاسەوانی سنوور ڕایگەیاند، دوو ئەفسەریان لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا و دوو پۆلیسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون، بەڵام دواتر یەکێکی دیکە لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا.

بریندارەکەی دیکەش بەمەبەستی چارەسەرکردن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر.

سەرۆك كۆمار داوای پێکهێنانی ئەنجومەنی فیدڕاڵی دەكات
پێشت سەرۆك كۆمار داوای پێکهێنانی ئەنجومەنی فیدڕاڵی دەكات
حکومەتی هەرێم ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند
دواتر حکومەتی هەرێم ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار