نرخی زێڕ 2100 دۆلاری تێپەڕاند



نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەكی مێژوویی تۆماركرد و زێڕنگەرێك دەڵێت: یەك ئۆنسە نرخەكەی گەیشتۆتە 2100 دۆلار (21 وەرەقە).

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، یەک ئۆنسەی تروی زێڕ، کە کێشەکەی 31.1 غرامە (واتە: 6 مسقاڵ و 1 غرام و 100 سەنت)ە گەیشتۆتە 21 وەرەقە و 15 دۆلار.

ڕاشیگەیاند، ئێستا نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بەرزبۆتەوە بۆ 2 هەزار و 115 دۆلار و بەهۆیەوە نرخی یەك لیرەی عەیار 21 بووە بە 455 هەزار دینار.

وتیشی، “نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 515 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 455 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 394 هەزار دینارە”.

سەبارەت بە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشكرای كرد، هۆکاری سەرەکی ئەم بەرزبوونە، زیادبوونی مەترسیە لەسەر داکشانی ئابووری و داڕووخانی بانک. هۆکاری دووەم،
مەترسی فراوانبوونی جەنگ لە ناوچەکانی سنووری ڕوسیا و ئۆکڕاینا.

 

وەزارەتی بازرگانی:بەرهەمی ناوخۆ هەناردەی ئەمریکا دەکەین
پێشت وەزارەتی بازرگانی:بەرهەمی ناوخۆ هەناردەی ئەمریکا دەکەین
دادگای باڵای ئەمریکا بڕیارێكی لەبەرژەوەندی ترەمپ دەركرد
دواتر دادگای باڵای ئەمریکا بڕیارێكی لەبەرژەوەندی ترەمپ دەركرد
ەیوەندیدار