دەرماڵەی مامۆستایان دەبڕدرێت؟



لە پای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بڕینی ئەو ١٥٠ هەار دینارەی کە لەساڵی 2008 دا حکومەتی هەرێم بۆ پەروەردەی دابینکردووە، خەڵک زانیاری ورد و نوێ ئاشکرا دەکات.

سۆران عومەر ئەندامی  پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ( خەڵک ) ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی هیچ بڕیارێک لەسەر ناوەڕۆکی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نادەن، بەڵکو لایەنی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمن،

وتیشی، ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە برینی 150 هەزار دیناری دەرماڵەی مامۆستایان دەکرێت ، کە لەساڵی 2008 دا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ مامۆستایان زیادکراوە، هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و ناتوانن بەپێی یاسا کارێکی لەوجۆرە بکەن، و بەغدا هیچ پەیوەندییەکی بە وردەکاری دەرماڵە و مووچەوە نییە، و ئەرکی وردبینیکردنی لیستەکەیە،

هاوکات ئەحمەد حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پێشوو لە پەرلەمانی عێراق بە ( خەڵک ) ی ڕاگەیاند، حکومەتی عێراق داوای لیستی مووچەی مانگی 9 ی ساڵی ڕابردووی کردووە، تا لەسەر ئەو لیستە وردبینی و بڕی مووچەی فەرمانبەران بەپێی ئەو سیستمە دابین بکەن کە هەرێمی کوردستان دەیدات،

هاوکات دەربارەی بڕینی دەرماڵەی 150 هەزار دیناری مامۆستایان، ئەحمەدی حاجی ڕەشید وتی، تا ئێستا بە ڕوونی هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە نییە و دەبێت کەمێک چاوەڕوان بین، با مووچەی ئەم مانگە لە بەغداوە بگات ئەوکاتە بەرچاو ڕوونیمان دەبێت لەسەر ئەو بابەتانە، و دواتر مراجەعەی بۆ دەکرێت، و هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق مووچەکانیان وەردەگرێت،

لە ساڵی 2008 دا حکومەتی هەرێم بڕی 150 هەزار دیناری وەک دەرماڵەی تایبەت بۆ مامۆستایان زیاد کرد، هاوکات لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی و بەستنەوەی مووچە بە بەغداوە، و دابەشکردنی لەڕێگەی کارتی ئەلکترۆنییەوە، جۆرێک نیگەرانی لەلای حکومەتی هەرێم دروست کردووە، و مامۆستایانیش وەک دەستکەوتێک بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانیان وێنای دەکەن،

بڕیاریشە لیستی مووچە بە زمانی عەرەبی لە هەرێمەوە بگاتە بەغدا و وەزارەتی دارایی پارەی پێویست بۆ مووچە بنێرێت و دەستبە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

كۆمسیۆن بڕیارەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ هەڵبژاردن پەسەند كرد
پێت كۆمسیۆن بڕیارەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ هەڵبژاردن پەسەند كرد
نرخی دۆلار شكا
دوات نرخی دۆلار شكا
پەیوەندیدار