شارەوانی سلێمانی بڕیاری بۆ دروست كردنی بینای نیشتەجێ دەركرد



ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی چەند بڕیارێكی دەربارەی ڕێگەپێدانی كاتی بۆ دروست كردنی بینای نیشتەجێ‌ دەركرد.

ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ چوار شەممە، بەسەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجوومەن و ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەن كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدا و لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستپێكی كۆبوونەوەكە بە پەسەندكردنی دوو بڕیاری گرنگ بوو.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بڕیارەكان بریتی بوون لە:
١- ڕێگەپێدانی كاتیی، بۆ دروستكردنی بینای نیشتەجێی بۆ ئەو هاووڵاتیانەی، كە بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ جێگری سەرۆك وەزیران، بە. ژمارە (٢٦٢٠) لە ٢٠٢٣/٦/٢١ دەیانگرێتەوە، بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی پێدەرچووە، بە ژمارە (١٢٥) لە ٢٠٢٣/٧/١٠. بەپێی ماددەی (٣١) لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكان بە ژمارە ٦ی ساڵی ١٩٩٣ی هەمواركراو. كە ئەنجوومەنی شارەوانیی پەسەندی بڕیارەكەیان كرد، كە لە (١٢) خاڵ پێكهاتبوو.

٢- ڕێگەی پێدانی كاتیی، بۆ دروستكردنی بینای نیشتەجێی، بۆ ئەو هاووڵاتیانەی كە بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ جێگری سەرۆك وەزیران، بە ژمارە (٦٠٢٤) لە ٢٠١٨/١١/١٤ تایبەت بە پێدانی زەوی بە كۆمەڵێك هاووڵاتی گوندی كانی بەردینە، بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانیی ژمارە (٣٨) لە ٢٠٢٠/١/٣٠، كە نەخشەی جیاكراوەی پارچە زەوییەكان پەسەندكراوە. ئەنجوومەنی شارەوانیی پەسەندی بڕیارەكەی كرد، كە لە (١٠) خاڵ پێكهاتبوو.

جەختیشی كردۆتەوە، فۆڕمی ڕێگەپێدانی كاتیی نیشتەچێبوون، تەنها بۆ ئەو ناوانە دەكرێت كە هەموو ڕێكارە یاسایی و بابەتی سوودمەندبوون و سودمەند نەبوونیان تەواو كردوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم دوو بڕیارەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی شارەوانیی دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ هاووڵاتیانی شارەكەمان لە چینی هەژارو مامناوەند.

 

ساڵی پڕ چییە؟<br>بۆچی ئەمساڵ مانگی شوبات 29 ڕۆژە؟
پێشت ساڵی پڕ چییە؟<br>بۆچی ئەمساڵ مانگی شوبات 29 ڕۆژە؟
مامەڵەی كارتی نیشتمانی كرا بە نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنی
دواتر مامەڵەی كارتی نیشتمانی كرا بە نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنی
ەیوەندیدار