کاتی قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی ڕاگەیەنرا



بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە بەڕێوەبەرایەتییەکان ئاگادار کراونەوەتەوە، ڕاوە ماسی بۆ ماوەی سێ مانگ و زیاتر قەدەغە کرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ ڤێرتێنەری نووسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین، سۆران، زاخۆ کردووە و تێیدا ئاماژە بە ماوەی قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی کراوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئاماژە بە بڕیاری ژمارە ٤٨ی ساڵی ١٩٧٦ وە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی کە سامانێکی گرنگی نیشتیمانییە لە هەرێمی کوردستان- عێراق سەبارەت بە دیاریکردنی وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی بۆ ساڵی ٢٠٢٤.

بڕیار درا بە قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی لە هەرێمی کوردستان- عێراق لە ڕێکەوتی ٥/٣/٢٠٢٤ تاوەکو ١٥/٦/٢٠٢٤ جگە لە بەنداوی موسڵ، وە لە ٢٦/٦/٢٠٢٤ ڕاوە ماسی ئاسایی دەکرێتەوە لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جگە لە بەنداوی موسڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە بەنداوی موسڵ ماوەی قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی لە ١/٤/٢٠٢٤ دەستپێدەکات تاوەکو ١/٧/٢٠٢٤ بەردەوامدەبێت، وە لە ڕێکەوتی ٢/٧/٢٠٢٤ ڕاوە ماسی ئاسایی دەبێتەوە.

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ڕاوکردن بە (کارەبا، مادە ژەهراوییەکان، مادە تەقەمەنییەژان، تۆڕی کون ورد…هتد) کە ببێتە هۆکاریی لەناوبردنی کۆمەڵە زیندەوەرە ئاوییەکان لە هەموو کاتێک قەدەغەیە و ڕێگەپێدراو نییە.

 

لە ئاکامی بۆردومانێکی تورکیا سێ شەڕڤان گیانیان لەدەستدا
پێشت لە ئاکامی بۆردومانێکی تورکیا سێ شەڕڤان گیانیان لەدەستدا
وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ئاشکرا کرد
دواتر وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ئاشکرا کرد
ەیوەندیدار