لەتیف ڕەشید و سودانی پێشوازی لە مێلۆنی دەكەن



جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێكرا و بڕیارە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لەتیف ڕەشید، سەرۆکی کۆمار لە نووسینگەی خۆی لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، کرد”.

لای خۆشیەوە، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە هاوتا ئیتاڵییەكەی كردووە و دوای كۆبوونەوەكەش ڕایگەیاندووە، عێراق سود لە ئەزموونی کۆمپانیا ئیتاڵییەکان وەردەگرێت و ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئیتاڵییەکانیش لەعێراق کاردەکەن.

ئەوەشی خستەڕو، بەغدا و ڕۆما کاردەکەن بۆ ئەوەی لەبوارەکانی وەبەرهێنان، هاوکاری سەربازی، ئابوری و چەندین بواری دیکەش هەماهەنگی نێوانیان بەهێزتر بکەن.

لای خۆشیەوە، جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا وتی، “بەبێ عێراقێکی بەهێز، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشەسەندو نابێت. بۆیە سەردانەکەمان بۆ عێراق دەستپێكی بەهێز دەبێت لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بەهێزبونی عێراقیش لە قازانجی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق زۆر هەنگاوی لەپێناوی سەقامگیریی و ئارامی ناوە، لەبواری وەبەرهێنانیشدا کۆمپانیاکانی ئیتاڵیا هاوکارن لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق و لەبوارەکانی کلتورییشدا زیاتر هاوکاری یەکتر دەبین، چونکە ئێمە پەیوەندییەکانی بەهێز و شارستانییەتی هاوبەشمان هەیە.

ئەمشەو بارانی بەلێزمە دەبارێت و هۆشداری لافاو دەدرێت
پێشت ئەمشەو بارانی بەلێزمە دەبارێت و هۆشداری لافاو دەدرێت
لە هەرێم فەتوایەك دەربارەی لێزەر بۆ لابردنی موو درا
دواتر لە هەرێم فەتوایەك دەربارەی لێزەر بۆ لابردنی موو درا
ەیوەندیدار