سێ نهێنی فستەق کە نایزانیت



بەبۆنەی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی فستەق کە دوێنێ ٢٦ی شوبات بەڕێوەچوو، لەم بابەتەدا پێداچوونەوە بە ڕاستییەکی نوێ و تایبەت دەکەین سەبارەت بە فستەق ، جێگەیەکی تایبەتی لە جیهانی خواردنی مرۆڤدا داگیرکردووە.

فستەق بە یەکێک لە کۆنترین بەروبومی درەخت دادەنرێت، و مرۆڤ بەلایەنی کەمەوە زیاتر لە ٩ هەزار ساڵە چێژ لە فستەق وەردەگرێت.

1- ئایا دەزانی فستەق سەر بە بنەماڵەی بامێیە؟

فستەق و بامێ سەر بە یەک خێزانی ڕووەکن، کە بریتین لە خێزانی میوەی تۆو یان گوڵەبەڕۆژە. ئەم دۆزینەوە ئاماژەیە بۆ پەیوەندی نزیکی ئەم دوو میوەیە، هەرچەندە لە شێوە و تامدا جیاوازن، بەڵام لە چەند تایبەتمەندییەکدا هاوشێوەن، وەک پێکهاتەی بۆماوەیی و هەندێک تایبەتمەندی فیزیۆلۆژی.

 

2- ئایا دەزانی فستەق ڕەنگی سەوز و وەنەوشەیی لە کوێوە دەست دەکەوێت؟

فستەق ڕەنگی سەوز و وەنەوشەیی خۆی بەدەست دەهێنێت بەهۆی بەرزی ڕێژەی دژە ئۆکسێنەرەوە. دژە ئۆکسێنەرەکان بەشێکی سەرەکین لە خۆراکی تەندروستدا، بەو پێیەی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پاراستنی خانەکان لە زیانەکانی ئۆکساندن. ڕەنگی سەوزی سروشتی لە فستەقدا بەهۆی بوونی پێکهاتەی وەک کلۆرۆفیلەوە دەردەکەوێت، لەکاتێکدا ڕەنگی وەنەوشەیی بەهۆی بوونی دژە ئۆکسانی تری وەک پۆلیفینۆل و ڕیسڤێراترۆل و ئەنتۆسیانینەکانەوەیە.

3-ئایا فستەق دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش؟

بە پێچەوانەی باوەڕی باو، فستەق نابێتە هۆی زیادبوونی کێش، فستەق ڕێژەیەکی بەرزی چەوری ناتێر لەخۆدەگرێت، کە سەرچاوەیەکی باشی چەوری تەندروستە کە جەستە پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی بە باشی کاربکات، چەورییە نەتێرەکان ترشە چەورییە گرنگەکانی تێدایە وەک ئۆمیگا ٣ و ئۆمێگا ٦ ، کە پێویستن بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان و باشترکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن و پاڵپشتی کارکردنی مێشک و بەرزکردنەوەی هەستکردن بە تێربوون.

 

تۆ یەکێکی لە هەوادارانی فستەق؟

نرخی مریشك گەیشتە 4 هەزار دینار
پێشت نرخی مریشك گەیشتە 4 هەزار دینار
هەرێمی پونجاب، بۆ یەکەمجار سەرۆکوەزیرانێکی ژنی هەڵبژارد
دواتر هەرێمی پونجاب، بۆ یەکەمجار سەرۆکوەزیرانێکی ژنی هەڵبژارد
ەیوەندیدار