فازڵ نەبی: بڕیاری دیکەش لە دژی هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە



بڕیکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق پێیوایە لە بەغداوە بڕیاری دیکە بەڕێوەیە بۆ تەواوکردنی ئەو بڕیارانەی کە دادگای فیدراڵی لە دژی هەرێمی کوردستان دەریکردوون و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، ئەگەر پارتی و یەکێتی گلەییان هەیە، با دادوەرەکانیان لە دادگای فیدراڵی بکێشنەوە، ئەو کاتە ەکی دەکەوێت و ناتوانێت بڕیار بدات.

ئەمڕۆ سێشەممە، فازل نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە بەغدا پلانێکی دوور و درێژ لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە و زانیاریم هەیە کە شتی دیکەش لە ڕێیە بۆ تەواوکردنی ئەو بڕیارانەی لە دادگای فیدراڵی دەرکران.

هەرچەندە ناوەڕۆکی بڕیارە چاوەڕوانکراوەکانی ئاشکرا نەکرد، بەڵام ئاماژەیدا بەوەی بڕیارە داراییەکان لە دژی هەرێمی کوردستان کۆتاییان نەهاتووە.

فازڵ نەبی، دەربارەی لێدوانەکەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کە داوایکردبوو لە ماوەی مانگێکدا هەژماری بانکی بۆ سەرجەم  فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە ڕایگەیاند، ئەو کارە لە مانگێکدا ناکرێت و لانیکەم سێ مانگی پێویستە.

بە پێویستیزانی شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بچیتە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبێتەوە بۆ ئەوەی قایلیان بکات بەوەی خشتەیەک بۆ کردنەوەی هەژماری فەرمانبەران لە بانکە حکومەییەکانی عێراق دابنێن و تا ئەو کاتەش بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی مووچە.

لە لایەکی دیکەشەوە سۆان عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ئامانجی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بەردەوامبوونی پیدانی مووچەیە بە فەرمانبەرانی هەرێم و ناکرێت بە پاساوی نەبوونی هەژماری بانکی، مووچە ڕابگیرێت.

هۆکاری دۆخەکەشی گەڕاندەوە بۆ خراپی حکومڕانی 30 ساڵی ڕابردووی هەرێمی کوردستان و ڕاشیگەیاند، ئەگەر گلەیی لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی هەیە، با پارتی و یەکێتی دادوەرەکانیان لە بکێشنەوە، ئەوکاتە کارەکانی دادگای فیدراڵی ڕادەگیرێت و ناتوانێت بڕیار بدات.

بانکی ناوەندی بریارێکی لە بەرژەوەندی هەرێم دا
پێشت بانکی ناوەندی بریارێکی لە بەرژەوەندی هەرێم دا
دیوانی چاودێری دارایی: ئەستەمە لە ماوەیەکی کەمدا مووچەخۆران هەژماری بانکییان هەبێت
دواتر دیوانی چاودێری دارایی: ئەستەمە لە ماوەیەکی کەمدا مووچەخۆران هەژماری بانکییان هەبێت
پەیوەندیدار