بەهای تمەن گەیشتە نزمترین ئاست



لەگەڵ قوڵبوونەوەی ناكۆكییەكانی نێوان واشنتن و تاران و توند بوونی زیاتری خۆپیشاندانەكانی ئێران بەهای دراوی فەرمی ئەو ولاتە ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دادەبەزێت و ئەمڕۆ نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆماركرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەهای تمەن گەیشتۆتە نزمترین ئاست و نرخی 100 دۆلار بە 4 ملیۆن تمەنە.

ڕاشیگەیاند، بەهای دۆلاریش بەرامبەر بە دینار زۆر بەرزبۆتەوە و لە ئێستادا 100 دۆلار بە 152 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

سەرەڕای بڕیاری بانكی ناوەندی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەهای دۆلار و كەم كردنەوەی نرخەكەی، بەڵام نرخی ئەو دراوە ئەمریكاییە هەر لە بەرزبوونەوەدایە و ئەوەش نیگەرانی لای هاووڵاتیان دروست كردووە.

عێراق بڕیاری دیكە بۆ مووچە دەردەكات
پێشت عێراق بڕیاری دیكە بۆ مووچە دەردەكات
سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا دەگاتە ھەرێمی كوردستان
دواتر سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا دەگاتە ھەرێمی كوردستان
پەیوەندیدار