یەکێتی مامۆستایان هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکەی دادگای باڵا ڕاگەیاند



جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، دەبێت رێز لەو خەباتەی مامۆستایان بگیرێت، کە ئەم دەستکەوتە گرنگانەی بەدیهێنا، مامۆستایان دەبێت خەڵات بکرێن نەک سزا بدرێت.

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، مامۆستایان بە سەربەرزانە گەڕانەوە ناوەندەکانی خوێند و دەستکەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە.

وتیشی، “قسەمان لەگەڵ وەزارەت و پەروەردەکان کردووە،  لە هەندێک لەو پەروەردانە بەڵێن دراوە، کە بڕیاری غیابدان و ئەو سزایانەی بۆ مامۆستایان دراون هەڵبوەشێتەوە، چونکە مامۆستا لەئاست ئەوەدا نییە سزا بدرێت، بەڵکو دەبێت ڕێز لە خەباتەکەی بگیرێت”.

دەربارەت ساڵنامەی خوێندن، عەتا ئەحمەد ڕایگەیاند، لەیەکەی سەرپەرشتی ڕاسپێردراوین و هەندێک لە بابەتەکانمان کەمکردۆتەوە بەتایبەت بۆ پۆلەکانی ٤ تا ٩، بەڵام وەک ئاشکرایە پۆلی ١٢ هەستیارە و ئەوانەی درەنگ دەستیان پێکردووە بەداخەوە زەرەرمەندن ، وتیشی، پێشتریش لەگەڵ وەزارەت هەوڵی چارەسەرکردنی هەندێک گرفتمان داوە، و خۆشبەختانە چەند بڕیارێک لە وەزارەتەوە بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ دەرچووە، چەند ئاسانکارییەک و هەنگاوێکی ئەرێنی نراون بەتایبەت لە ڕووی زیادکردنی کات و زیادکردنی خولی سێیەم بۆ خوێندکاران.

دەربارەی پرۆسەی خوێندن و درێژکردنەوەی، عەتا ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا، خوێندن درێژ ناکرێتەوە و تەنها خولی سێیەم زیاد دەکرێت، ئەو مامۆستایانەی کە بابەتەکانیان تەواو نەکردووە، سەرپشک دەبن و ئارەزومەندانە بڕیار دەدەن، کە درێژە بە خوێندن بەن و ئەو کاتە بە خوێندکاران ببەخشێتەوە کە لەوانەکان دواکەوتوون.

بانكی ناوەندی ڕێكارێكی نوێ‌ بۆ پێدانی دۆلار بەهاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت
پێشت بانكی ناوەندی ڕێكارێكی نوێ‌ بۆ پێدانی دۆلار بەهاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت
دادگای فیدڕاڵی بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیار دەدات
دواتر دادگای فیدڕاڵی بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیار دەدات
پەیوەندیدار