لە ڕووداوێکی پێکدادان لە چین نزیکەی 100 ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەشت



ئەمڕۆ لە چین لە ئەنجامی پێکدادانی زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل لەگەڵ یەکتر ژمارەیەک کەس برینداربوون، ڕووداوەکەش لە ئەنجامی گۆڕانی خێرای کەش و هەوا و بەستنی شەقامەکان دێت لەو شارە، بەتایبەت کە لەم ڕۆژانەدا سەپۆلێکی سەرمای سەخت ئەو ناوچانەی گرتۆتەوە.

پۆلیسی هاتوچۆی ناوچەی سوژۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ویچات بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا سێ کەس بەسەختی برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، شەش کەسی تریش بە سووکی برینداربوون.

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، بەشێکی زۆری چین بەر شەپۆلی کەشوهەوای سارد و زریانی بەفر و بارینی بەفر کەوتووە، ئەمەش کاریگەریی لەسەر گواستنەوەی هاتوچۆ هەبووە،  بەتایبەت کە لە ئێستادا ملیۆنان هاووڵاتی بۆ ئاهەنگگێرانی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئەو ناوچەیەوە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

ئاژانسی هەواڵی شینهوای چین فەرمی بڵاویکردەوە، حکومەت لەم هەفتەیەدا ڕێوشوێنی بەپەلەی خۆی ئەو شەپۆلە سەرمایە گرتۆتە بەر، و هەروەها دەستیکردووە بە چەندین پلان بۆ پاڵپشتیکردنی ڕەوتی گواستنەوە و پێداویستی و کارەبا لە پارێزگا و شارەکان لەوانە پەکین، هیبی، شانشی، ئەنهوی و هوبی.

ڤیدیۆکە لێرە ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق:وادەی هەڵبژاردن لەلایەن هەرێمەوە دیارینەکراوە
پێشت کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق:وادەی هەڵبژاردن لەلایەن هەرێمەوە دیارینەکراوە
پاڵاوگەی بێجی دوای زیاتر لە 10 ساڵ ئەمڕۆ دەکەوێتەوە کار
دواتر پاڵاوگەی بێجی دوای زیاتر لە 10 ساڵ ئەمڕۆ دەکەوێتەوە کار
ەیوەندیدار