ئامادەکاری دەکرێت بۆ وەرگرتن و بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان



ڕۆژی چوارشەمە ۲۰۲٤/۲/۲۱ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوون، بەسەرپەرشتی کەریم سلێمان بریکاری وەزارەت و بەئامادەبونی ڕاوێژکارانی وەزارەت، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیە گشتییە کشتۆکاڵییەکانی پارێزگاو ئیدارەسەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە.

کۆبونەوەکە بۆ مەبەستی ڕێکخستن و پێداچونەوە بوو بە داتاکانی وەزارەت لە ڕوی ڕوبەری چێنراو بە بەرهەمی گەنم پێش ناردنی بو حکومەتی عێراق بۆ بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی (۲۰۲٤) لە ڕێگای هەردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان.

وەزارەت ئاماژەی بوەداوە، هەوڵی زۆریان داوە بۆ ئەم ساڵ مافی جوتیارانی هەرێمی کوردستان پێشێل نەکرێت و هاوشێوەی جوتیارانی عێراق گشت بەرهەمەکەیان بە بازاڕ بکرێت.

 

مەسرور بارزانی پەیامێک بە هەڵەبجە دەدات
پێشت مەسرور بارزانی پەیامێک بە هەڵەبجە دەدات
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ٧ بڕیاری گرنگی تایبەت بە هەڵەبجە ڕاگەیاند
دواتر سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ٧ بڕیاری گرنگی تایبەت بە هەڵەبجە ڕاگەیاند
ەیوەندیدار