کەشناسی دەڵێت ڕۆژی هەینی لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەینێ هەینی لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک بەفر ببارێت و ئەمڕۆش ئەگەری نمە باران هەیە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینی بارینی کەمێک بەفر دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی هەرێم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 18

سلێمانی : 16

دهۆک : 18

کەرکووک : 20

هەڵەبجە : 18

زاخۆ : 17

سۆران : 13

حاجی ئۆمەران : 4

گەرمیان : 19

مەسرور بارزانی یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجەی بە کێ بەخشی؟
پێت مەسرور بارزانی یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجەی بە کێ بەخشی؟
ڕێزان شێخ دلێر: حکومەتی هەرێم خۆی گەیاندە ئەم قۆناغە کە دەسەڵاتەکانی لاواز ببێت
دوات ڕێزان شێخ دلێر: حکومەتی هەرێم خۆی گەیاندە ئەم قۆناغە کە دەسەڵاتەکانی لاواز ببێت
پەیوەندیدار