“بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق کاریگەری خراپی دەبێت”



پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە پێکهاتەی ئەرمەنییەکان ڕایگەیاند، “بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق کاریگەری خراپی دەبێت”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەریوان نیسان، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە پێکهاتەی ئەرمەنییەکان ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیارێکی شۆک هێنەربوو بۆ پێکهاتەکان، ئێمە بڕوامان وابوو تەنیا ئەرمەن و تورکمان نامێنێت، بەڵام لەو بڕوایەدا نەبووین کرستییانەکان، کلد و ئاشووریش نەمێنن، لەو بڕوایەدا نەبووین بە یەکجار کورسی کۆتاکان نەهێڵن کە تایبەت بوو بە پێکهاتەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی نادروست بوو، نەک تەنیا بۆ خەڵکی کوردستان، بەڵکو بۆ تەواوی خەڵکی دەرەوەی کوردستانیش، چونکە پەرلەمانی عێراق وەک دەبینرێت هەموو جۆرە کەسێکی تێدایە.

بە وتەی یەریوان نیسان، بێگومان بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کاریگەریشی دەبێت، ئەو کاریگەریەش بە ڕۆژێک و دووان دەرناکەوێت، بەڵکو دوای ساڵێکی دیکە کاریگەرییەکانی دەردەکەوێت، لەسەر ئەرکی سیاسی، چاودێری سیاسی، یونامی و نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا، مافی مرۆڤ و مافی ئاینەکانیش.

 

سۆران عومەر: هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێتەوە
پێت سۆران عومەر: هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێتەوە
مەسرور بارزانی دەچێتە هەڵەبجە
دوات مەسرور بارزانی دەچێتە هەڵەبجە
پەیوەندیدار