نرخی نەوت و زێڕ بەرز بووەوە


جارێکی دیکە نرخی نەوت و زێر بە هۆی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی لیژنەی فیدراڵی بازاڕی کراوەی ئەمریکا لە جیهاندا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و 228 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەرچەندە پێشتر بۆ کەمتر لە دوو هەزار و 20 دۆلار دابەزی.

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دوای بڵاوبوونەوەی کۆنووسی کۆبوونەوەکانی لیژنەی فیدراڵی بازاڕی کراوەی ئەمریکا هات کە ڕۆژانی 30 و 31ی مانگی ڕابردوو بەڕێوەچوون و بەشداربووانی کۆبوونەوەکان کە لە داڕێژەرانی سیاسەتی نەختی ئەمریکا پێکهاتوون، جەختیان لە هێشتنەوەی ڕێژەی سوود وەکو خۆی کردەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە نەوت بەرەو هەڵکشان دەچێت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 83 دۆلار و 29 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 78 دۆلار و 19 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

شەرقولئەوسەت: دوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، مەترسی لە قاڵبدانی هەرێمی کوردستان هەیە
پێشت شەرقولئەوسەت: دوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، مەترسی لە قاڵبدانی هەرێمی کوردستان هەیە
بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و خەونەکان!
دواتر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و خەونەکان!
پەیوەندیدار