نێچیرڤان بارزانی: جێبه‌جێنه‌كردنى سیستمی فيدراڵى سه‌رچاوه‌ى كێشه‌كانى عێراقه



سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پەیوەندی ئێمە لەگەڵ ئێران کۆنە و ناتوانین پشتگوێی بخەین، ئێران دراوسێیەکی سەرەکییە و ئاڵوگۆڕێکی بازرگانی پتەومان لەگەڵ یەک هەیە”.

نێچیرڤان نارزانی، لە دیدارێکدا بۆ كه‌ناڵى (الحدث)ى عه‌ره‌بي ڕایگەیاند، بەداخەوە ئەو مووشەکبارانکردنەی هەولێر کارێک نەبوو لە دراوسییەکی باش بوەشێتەوە، لە ڕابردووشدا گومانی لەوجۆرە هەبووە، هاتوونەتە لامان، سەرجەم ئەو شوێنانەی ئەوان گومانیان لێی بووە، بینیویانە و بۆیان دەرکەوتووە، کە هیچ بارەگایەک نییە، هۆکاری ئەم هێرشەش دەبێت بەڕاستی لە دەزگا هەواڵگرییەکانیان بکۆڵنەوە.

دەربارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و پەیوەندی هەرێم و بەغدا، نێچیرڤان بارزانی وتى، “هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو چاکسازی و دروستکردنی عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو دەڕوات، بەڵام بەداخەوە پشتیوانی لێناکرێت، ئێمە وەک کورد تەواوی پستیوانی خۆمانی بۆ دووپات دەکەینەوە و هەمیشەش پشتیوانی بوین”.

وتیشی، “ویستی سەرۆک وەزیرانە کێشەکان چارەسەربن، بەڵام بارودۆخی عێراق و دەستەوردان ڕێگرە لە هەندێک لەو هەنگاوانە، بەجۆرێک لە جۆرەکان تۆمەتی ناڕەوا ئاراستەی هەرێم دەکەن”.

سەرۆکی هەرێم ڕوونیشیکردەوە، ئێمە لە دوای 2003 وە سیستمێکی ئیتیحادیمان دانا، ئەوکات بە هێزی پێشمەرگەش پشتیوانیمان لە یەکگرتنەوەی عێراق کرد، بەڵام لە ئێستادا دۆخەکە گۆڕاوە، تەنانەت نازانین عێراق چۆن مامەڵەمان لەگەڵ دەکات، بابەتەکە لە شێوازی مەمەڵەکەدا نییە، نەڵکو لەو دیدگایەوەیە کە دەیەوێت مامەڵە لەگەڵ کورد بکات.

وتیشی، “ئەو تۆمەتانەی لە بەغداوە بەرامبەر هەرێم هەیە لە دوورن لە ڕاستیەوە ئێمە داوای جیابوونەوە ناکەین، بەڵکو مافەکانمان دەوێت، ئەو راپرسییەش کرا بێهیوایی ئێمەبوو لە بەغدا، ئەوکاتیش داوای مافەکانمان دەکرد، بەڵام بەغدا مەبەستی نییە ئەو مافانە بەتەواوی بدات”.

دەربارەی پرسی نەوت سەرۆکی هەرێم وتی، “ئەو کاتەی بڕیاری هەناردەی نەوتی هەرێممان دا، لە بێئومێدیمان لە بەغدا و کەمکردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمەوە بوو، دەنا نەوتمان لە تورکیاوە دەنارد و سۆمۆ لەوێ بوو، هەموو جۆرە چاودێرییەکی کردووە و ئاگادار بوون، تەنانەت داوامان لێکردووە چاودێری کارەکان بکات، ئێمە هەموو شتێکمان لەوکاتەوە بە ڕوونی داوە بە بەغدا”.

ئەنجوومەنی وەزیران خشتەی نوێی ڕسوماتی پەسەند كرد
پێشت ئەنجوومەنی وەزیران خشتەی نوێی ڕسوماتی پەسەند كرد
دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی( هەژماری من )چی لێدێت؟
دواتر دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی( هەژماری من )چی لێدێت؟
ەیوەندیدار