د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: ڕۆژی زمانی دایک, لە کوردزمانان پیرۆزبێت



پارێزگاری سلێمانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەمڕۆ، ڕۆژی شانازیکردنە بە زمانی کوردییەوە، شانازیکردنە بە دایکانی کوردەوە.

د.هەڤاڵ نووسیویەتی: ئەمڕۆ، لە ئاستی جیهاندا، ڕۆژی زمانی دایکە، بۆ کورد، ڕۆژی بوون و هەبوون و مانەوەو بەردەوامبوونە، ئەوەی کوردی وەک نەتەوەیەکی ڕەسەن بە درێژایی مێژوویەکی دورو درێژی پڕ نەهامەتیی و لەناوبردن و شەڕو داگیرکاریی و کەرت و پەرتکردن و کۆمەڵکوژیی و قڕکردن و ڕاگواستن و داگرتن و ئاوارەیی و پەناهەندەیی؛ هێشتۆتەوە، ڕەسەنایەتییەکەیەتیی، ڕەسەنایەتییەکەیشی لە کولتورەکەیدا بەرجەستەبووەو کولتورەکەیشی بەرهەم و لێکەوتەی زمانەکەیەتی، ئەوەی ئێستا کورد لەم پانتایی جیهانە بەرینە ئاڵۆزەدا کۆدەکاتەوە؛ زمانەکەیەتی، کە دەربڕی بیرو هێماو خودو ژینگەو دنیابینییەتی.
بۆیە ئەمڕۆ، ڕۆژی شانازیکردنە بە زمانی کوردییەوە، شانازیکردنە بە دایکانی کوردەوە، ئەو دایکانەی هەر یەکەیان قوتابخانەیەکی پڕزانست و میهرەبانین، کە لە سەختترین دۆخەکاندا، خوێندەواربووبن، یان نەبووبن، زمانی نەوەکانیان؛ بەزمانی شیرین و پاراوو ڕەسەنی کوردیی؛ پژاندووە.
زمانەکەشمان؛ گوزارشت لە بونیات و ڕابردوو ڕامان و شوناس و کەسێتیی و گەردونبینیمان دەکات.
لانی کەم و بەتیواریی؛ ئەم زمانە درێژکراوەو بەردەوامیی زمانی میللەتانی دوای تۆفان و بنەچەی شارستانێتیی دووەمە، کە تا ئەمڕۆ؛ بەشی زۆری فۆن و فۆنێم و مۆرف و مۆرفێم و زاراوەکانی ئەو دەمانە؛ لە زمانەکەیدا ماون..
تا ژیرەدایک و شێرەدایک و دایکی سەنگین و سەلاری کورد هەبن؛ زمانی کوردیی دەمێنێت؛ تا زمانی کوردییش هەبێت؛ کورد زیندووە.

پەرلەمانتارانی كورد: دەبێت حكومەتی هەرێم پابەندی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بێت
پێشت پەرلەمانتارانی كورد: دەبێت حكومەتی هەرێم پابەندی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بێت
خەڵك؛ دەقی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بڵاودەكاتەوە
دواتر خەڵك؛ دەقی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار