ئیسرائیل پلانی خۆی بۆ مانگی ڕەمەزان ئاشکرا کرد



سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێشنیازێکی پەسەند کرد بۆ سنووردارکردنی چوونی فەڵەستینییەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا لە مانگی ڕەمەزاندا و ئەوەش ناڕەزایی بزووتنەوەی حەماسی لێکەوتەوە.

بنیامین ناتانیاھو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕاسپاردەیەکی ئیتمار بن غەفیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی پەسەند کرد کە داوا کردبوو، چوونی فەڵەستینییەکان لە قودسەوە بۆ مزگەوتی ئەقسا لە مانگی ڕەمەزاندا، سنووردار بکرێت.

لە بەرامبەر ئەم پلانەدا بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، “ئەو ھەنگاوە درێژکراوەی تاوانکاریی زایۆنی و شەڕی ئاینییە کە جوولەکە توندئاژۆکان لە حکومەتی داگیرکار دژبە گەلی فەڵەستین ئەنجامی دەدەن”.

باسی لەوەشکردووە کە سنووردارکردنی چوونی فەڵەستینییەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا لە مانگی ڕەمەزاندا، پێشێلکردنی ئازادی پەرستنە لە مزگەوتی ئەقسا.

ڕاشیگەیاند، ئیسرائیل نیازی ھەیە دەستدرێژییەکانی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا لە مانگی ڕەمەزاندا، زیاد بکات.

پێشتر میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاویکردبووەوە کە دەزگای ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل (شاباک) ھۆشداری ئەوەی داوە کە ڕێگریکردن لە چوونی فەڵەستینییەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا لە مانگی ڕەمەزاندا، گرژیی گەورەی لێ دەکەویتەوە.

هاتووچۆ شۆفێرانی تاکسی لە لێپرسینەوەی یاسایی ئاگادار دەکاتەوە
پێشت هاتووچۆ شۆفێرانی تاکسی لە لێپرسینەوەی یاسایی ئاگادار دەکاتەوە
قوباد تاڵەبانی: ڕێگە نادەین هیچ کەسێک کێشە بۆ بازرگان و وەبەرهێنەران دروست بکات
دواتر قوباد تاڵەبانی: ڕێگە نادەین هیچ کەسێک کێشە بۆ بازرگان و وەبەرهێنەران دروست بکات
ەیوەندیدار