کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارینی راگەیاند



کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ئەمشەو کاریگەری دابارین لاواز دەبێت تەنها کەمێک نمە باران لە ناوچە جیا جیاکانی پارێزگای دهۆک و سلێمانی دەبێت و سبەینێ بەیانیش تەم دروست دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بۆ ئەمشەو کاریگەری دابارین لاواز دەبێت تەنها کەمێک نمە باران لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک و سلێمانی دەبێت لەگەڵ بوونی تەم لە کاتەکانی بەیانی زوودا لەهەندێ لەناوچە جیا جیاکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک.

بارانى 12 کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:
سلێمانی 1.8 ملم
چمچماڵ 1.0 ملم
زاحۆ 0.1 ملم
ئاکرێ 7.4 ملم
ئامێدی 1.4 ملم
مانگیش 0.8 ملم
هەڵبجە 0.8 ملم
بازیان 7 ملم
دەربەندیخان 0.8 ملم
میدان 4.4 ملم
حاجی ئۆمەران 0.2 ملم

مونا قەهوەچی: داواکارین هەڵبژاردن یەک بازنەیی بێت و بەهیچ شێوەیەک دەستکاری کورسی کۆتا نەکرێت
پێشت مونا قەهوەچی: داواکارین هەڵبژاردن یەک بازنەیی بێت و بەهیچ شێوەیەک دەستکاری کورسی کۆتا نەکرێت
سەدان کۆتر لەناوچوون و بریندار بوون
دواتر سەدان کۆتر لەناوچوون و بریندار بوون
ەیوەندیدار