قوباد تاڵەبانی بەدواداچوونی بۆ پڕۆژە گەشتیارییەکانی سەرچنار کرد



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی راسپارد ئاسانکاری تەواو بکەن بۆ وەبەرهێنەرانی کەرتی تایبەت تا هەرچی زووتر پرۆژە گەشتیارییەکانیان جێبەجێ بکەن.

رۆژی یەک شەمە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم  بە یاوەری ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی کرد، وێڕای پیرۆزبایی لە  پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی شاناز عامر بەدران وەک بەڕێوەبەری نوێی گەشتوگوزاری سلێمانی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.

قوباد تاڵەبانی لە چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی پڕۆژە گەشتیارییەکانی کۆڵییەوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی رایسپارد لەگەڵ فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ ئاسانکاریکردنی تەواو بۆ وەبەرهێنەران تا هەرچی زووتر پڕۆژە گەشتیارییەکان جێبەجێ بکەن.

هاوکات قوباد تاڵەبانی باسی لە گرنگیی پڕۆژە کشتوکاڵی و گەشتو گوزارەکان کرد، کە دواجار وەک کەرتێکی نوێ دەبێتە هۆی زیاد کردنی سەرچاوەکانی داهات و رەخساندنی هەلی کاری زیاتر لە کەرتی تایبەتدا.

داواشیکرد بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزار لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ هەماهەنگی تەواو بکەن بۆ سەرپێخستن و پەرەپێدانی ئەم کەرتە لە کوردستان، دواتر سەردانی زۆنە گەشتیارییەکانی سەرچناری کرد کە بڕیارە چەند پڕۆژەیەکی گرنگی گەشتیاری تێدا جێبەجێ بکرێت.

بانكی ناوەندی ژمارەیەك بڕیاری دیكەی دەربارەی مامەڵە بە دۆلار دەركرد
پێشت بانكی ناوەندی ژمارەیەك بڕیاری دیكەی دەربارەی مامەڵە بە دۆلار دەركرد
قوباد تاڵەبانی: نابێت هیچ بکوژ و ژنکوژێك لە سزای یاسایی دەربازببێت
دواتر قوباد تاڵەبانی: نابێت هیچ بکوژ و ژنکوژێك لە سزای یاسایی دەربازببێت
ەیوەندیدار