وادەی کۆتاییهاتنی نا سەقامگیری کەشوهەوا ڕاگەیەنرا



شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، نا سەقامگیری کەشوهەوا بەردەوام دەبێت، سبەینێ تاوەباران و تەرزە دەبارێت، لەگەڵیدا هەورەبروسکە دروست دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەم و مژ لە زۆربەی ناوچەکان لەکاتەکانی بەیانی و شەودا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە نێوان کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە بەھۆی زۆری شێ لە ھەوادا و کرداری بە ھەڵمبوون لە ئەنجامی گەرمبوونەوەی ڕووی خاک، ھەوای شێدار بەرزدەبێتەوە و لە ناوچەی جیاجیادا کەڵەکە ھەوری بە بروسکە دروست دەبێت و تاوە باران و تەرزە بە ڕێژەی جیاواز و دیارینەکراو دەبارێت.

وتیشی، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ جێگیر دەبێت، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت لەنێوان ٥ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و ئاڕاستەی با باشوری ڕۆژئاوا.

هاوکات بەڕێوەبەری کەشناسی ڕایگەیاند، بڕی بارانبارینی ئەمساڵ دڵخۆشکەرە و لە شاری سلێمانی تا ئێستا ٤١١ ملیمەتر باران باریوە پار تا ئەم کاتە ٣٣٧ ملیمەتر باریبوو.

بەرگری شارستانی سلێمانی: لەناو شاردا هیچ زیانێک بەهۆی لافاوەوە تۆمار نەکراوە
پێشت بەرگری شارستانی سلێمانی: لەناو شاردا هیچ زیانێک بەهۆی لافاوەوە تۆمار نەکراوە
بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی: ئاستی بارانبارین دڵخۆشکەرە
دواتر بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی: ئاستی بارانبارین دڵخۆشکەرە
ەیوەندیدار