دادگای فیدڕاڵی بۆ سکاڵایەکی تایبەت یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە



دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵای تایبەت بە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە دادگاکە کۆببێتەوە سەبارەت بەو سکاڵایەی لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵباژردنی پەرلەمانی کوردستان تۆماریان کردووە، چاوەڕوانیش دەکرێت دادگای فیدراڵی بڕیار کۆتایی لەسەر سکاڵاکە بدات.

لە سکاڵاکەدا داواکراوە پێنج ماددەی ھەمواری یاساکە بە نادەستوری دابنرێت کە تایبەتن بە کورسی کۆتاکان و بازنەی ھەڵبژاردن.

بەشەخۆراکی مانگانەی ٦٠٠ هەزار کەس بڕدراوە
پێشت بەشەخۆراکی مانگانەی ٦٠٠ هەزار کەس بڕدراوە
داوای عێراقییەک دەکرێت بۆ ئەوەی ڕۆڵی” سەدام حوسێن” لە فیلمێکدا بگێڕێت
دواتر داوای عێراقییەک دەکرێت بۆ ئەوەی ڕۆڵی” سەدام حوسێن” لە فیلمێکدا بگێڕێت
ەیوەندیدار