شارەزایەکی کەشناسی: شەممە و یەکشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت



شارەزایەکی کەشناسی ئەم شەپۆلی بارانبارینە  رۆژی شەممە و یەکشەممەش بەردەوام دەبێت و ئێستاش باران و لێزمەباران لە زۆرێک لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەولێر و کەرکوک وهەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان وبەشێکی ئیدارەی ڕاپەڕین بەردەوامی هەیە.

محەمەد کەلاری، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە ئەمشەو ئەگەری چالاکبوونی هەوری چڕی باراناوی بۆ سنوری گەرمیان و سنوری هەڵەبجە و بەشێکی سنوری سلێمانی و هەولێر هەیە و پێشبینی وایە ببێتە هۆی دروستبوونەوەی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە چەم و دۆڵ و ناوچە نزماییەکان و ڕێڕەوەکانی لافاو دووبارە چالاک ببنەوە لەم ناوچانەدا،بەڵام بەشێوەیەکی کەمتر کاریگەری لەسەرسنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران وباکوری موسڵ و شەنگال و ئەو ناوچانەی دەکەونە ئەو سنورەوە دەبێت.

دەشڵێت:”سبەی شەممە کاریگەری شەپۆلەکە بەردەوامی دەبێت و هەندێک کات ئاسمان هەوراوی یان هەور و خۆرەتاو دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و باراناوی و تاوەباران و لێزمە و هەندێک کات تەرزەشی لەگەڵ دەبێت بە گشتی لە شێوەی و بارانێکی زستانی ئاسایی
وە ئەگەری بروسک کراوەیە بۆ سنوری گەرمیان و کەرکوک و دەشتی هەولێر و موسڵ.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی یەکشەممەشەوە رایگەیاندووە، ئەم بارودۆخە بە هەمان شێوە لە ڕۆژی یەکشەمەشدا بەردەوامی دەبێت بەڵام بە ئاستێکی مام ناوەندتر و پاشان وردە وردە لە درەنگانی شەوی یەکشەمەدا کۆتایی بە کاریگەری شەپۆلەکە دێت.

لیژنەیەک بۆ کۆکردنەوەی ئاوی لافاو پێکدەهێنرێت
پێشت لیژنەیەک بۆ کۆکردنەوەی ئاوی لافاو پێکدەهێنرێت
” سکاڵای هاووڵاتییانمان لەبارەی وەستانی پەیوەندییەکانی کۆڕەک تیلیکۆم گەیاندە عێراق”
دواتر ” سکاڵای هاووڵاتییانمان لەبارەی وەستانی پەیوەندییەکانی کۆڕەک تیلیکۆم گەیاندە عێراق”
ەیوەندیدار