هۆشداری لە دروستبوونی لافاوی لەناکاو دەدرێت



پیشبینیکارێکی کەشناسی ئەگەری دروستبوونی لافاوی لە ناکاو لە هەرێم دەخاتە ڕوو.

محەمەد کەلاری پێشبینیکاری کەشناسی بە( خەڵک )ی ڕاگەیاند، لە ئەمشەو و بەرەباینی سبەینێدا ئەگەری ڕوودانی بروسکە و زیاتر چڕبونەوە و سەریەکچونی هەروەکان هەیە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دابارینێکی زۆری باران و تەرزە لە کاتێکی کەمدا و دروست بونی لافای لەناکاو،

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم شەپۆلە بەتایبەت سنوری گەرمیان و کەرکوک و بەشێکی دەشتی کۆیە و هەولێر و بەشێکی ناوچە پێدەشتەکانی سلێمانی دەگرێتەوە،

پێشتر محەمەد کەلاری بە خەڵک ی ڕاگەیاندبوو، لە بەرواری ١٤/٢ وەوە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینی بەخوڕ هەرێم دەگرێتەوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لافاو دروست دەبێت، ئەمڕؤش سەرەتای شەپۆلەکەیە و لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێم بارانێکی بەهێز دەبارێت و لە چەند شوێنێک ئاو کۆبۆتەوە،

هاوکات بەرگری شارستانی هەولێر و سلێمانیش ڕێنمایی تایبەتیان بەو بارودۆخە داو هاووڵاتیانیان ئاگادار کردەوە، و سەرجەم تیمەکانیش لە پارێزگاکانی هەرێم خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.

بۆ ڕەمەزان 4 ماددە بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
پێشت بۆ ڕەمەزان 4 ماددە بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
مەسرور بارزانی لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد کۆبووەوە
دواتر مەسرور بارزانی لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد کۆبووەوە
ەیوەندیدار