ئەو وڵاتانەی زۆرترین پارە لە ڤالانتاین خەرجدەکەن کامانەن؟



سبەینێ 14/2 ڕۆژی ڤالانتایینە لە جیهاندا، هەرێمی کوردستانیش بێبەش نییە لەو بۆنەیەو ساڵانە چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت.

ئەم ڕؤژە وەک بۆنەیەک بۆ ڕۆژی خۆشەویستی و عاشقان هەژمار دەکرێت، لەم ڕۆژەدا عاشقەکان و خۆشەویستەکان بەڵێنی پێکەوە بەردەوامی و ژیان دەدەن.

لێرەدا دەمانەوێت ئامارێک لەسەر ئەو وڵاتانە بخەینە ڕوو، کە زۆرترین بڕە پارە بۆ ئەم بۆنەیە خەرج دەکەن.

بەپێی خەمڵاندنەکان زیاتر لە ٢٥ ملیار دۆلار لە ئەمریکا لە ڕۆژی ڤالانتاین خەرجدەکرێت، کە بڕیارە 14/2  بەڕێوە بچێت.

لە 52%ی ئەمریکییەکان ئاهەنگی ڕۆژی ڤالانتاین دەگێڕن، لە 35%ی ئەو کەسانەش بۆ کڕینی دیارییەکانیان ڕوو لە بازاڕە ئۆنلاینەکان دەکەن،

هاوکات نزیکەی 224 ملیۆن گوڵەبەڕۆژە بە تایبەتی بۆ ڕۆژی ڤالانتاین دەچێنرێت، هەروەها ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکەی 6 ملیۆن کەسی ئەمریکی لە ڕۆژی ڤالانتایندا دەستگیراندار دەبن .

ئامارێکی سادە و کەم بەردەستە تەنها بۆ ٣٨ وڵاتی هەڵبژێردراو ئاماژە بەوە دەکات کە هۆنگ کۆنگ لە پلەی بەرزترینی خەرجییەکاندایە لە ڕۆژی ڤالانتایندا، بە بڕی ١٠٢ یۆرۆ بۆ هەر تاکێک، بەریتانیا پلەی دووەمی هەیە، کە تاکێک لە ڕۆژی ڤالانتایندا ٩٦ یۆرۆ خەرج دەکات، و لە پلەی سێهەم ئیرلەندایە، لە پلەی چوارەمیش ئەمریکا دێت، ئیتاڵیا لە پلەی پێنجەمدایە، تورکیا لە پلەی بیست و شەشەمدایە بە تێکڕای خەرجییەکانی 35 یۆرۆ بۆ هەر تاکێک،

تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان هیچ ئامارێک لەو بارەیەوە بەردەست نییە، بەوپێیەی ئەم بۆنەیە لەم هەرێمەدا زۆر دێرین نییە و دەتوانین بڵێین لەدوای ساڵی 2000ەوە بۆتە بۆنەو یاد دەکرێتەوە.

شەپۆلی باران و لافاو دەگاتە هەرێم و پارێزگایەك خرایە ئامادەباشییەوە
پێشت شەپۆلی باران و لافاو دەگاتە هەرێم و پارێزگایەك خرایە ئامادەباشییەوە
سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی دادگای پێداچوونەوە کۆبووەوە
دواتر سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی دادگای پێداچوونەوە کۆبووەوە
ەیوەندیدار