نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش باسی مووچەی فەرمانبەران دەكات



نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، عێراق و هەرێمی كوردستان دەیانەوێت كێشەی مووچە چارەسەر بكەن و دەشڵێت: عێراق ڕێگە بە هیچ لایەنێك نادات كێشە بۆ سەقامگیری و ئاسایش و سەروەری دروست بكات.

د. عەباس كازم، نوێنەری عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایش ڕایگەیاند، عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەوڵدان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەوی نەوت و لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەبارەی بودجەوە نزیكین لە ڕێككەوتن.

ڕاشیگەیاند، عێراق و هەرێمی كوردستان دەیانەوێت كێشەكان بەپێی دەستوور چارەسەر بكەن و وتیشی، “هەردوولا دەیانەوێت كێشەی مووچە چارەسەر بكەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، توانای هێزە ئەمنییەكانی عێراق زۆر باش بووە و هەوڵەكانی عێراق بۆ ئەوەیە دۆخی ئاسایش و گوزەرانی هاووڵاتیان باشتر بكرێت.

جەختیشی كردەوە، دەبێت سەرجەم هەوڵەكان بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەكان بخرێنەگەڕ، چونكە ئەو دەستدرێژیانە ئاسایشی عێراق و خەڵكەكەی دەخەنە مەترسییەوە.

وتیشی، “عێراق ڕێگە بە هیچ لایەنێك نادات كێشە بۆ سەقامگیری و ئاسایش و سەروەری دروست بكات”.

 

وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا لە هەولێرن
پێشت وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا لە هەولێرن
پلاسخارت لە ئەنجوومەنی ئاسایش باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کرد
دواتر پلاسخارت لە ئەنجوومەنی ئاسایش باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کرد
ەیوەندیدار