قەیرانی ئاو هەڕەشە لە داهاتووی عێراق دەکات



هۆشدارییەکانی کەمبوونەوەی یەدەگی ئاو لە عێراق دەدرێت، چونکە پێویستی بە ٦ ملیار مەتر سێجا هەیە بۆ ئەوەی لە “قەیرانی سەخت” دوور بکەوێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، عادل موختار، شارەزای یەدەگی ئاو، ڕایگەیاند، کە عێراق پێویستی بە زیاتر لە 6 ملیار مەتر سێجا هەیە بۆ ئەوەی “قەیرانێکی سەخت” ڕوونەدات.

ئاماژەی بەوەکرد، ئاودێری کێڵگە کشتوکاڵییەکان لە وەرزی زستاندا پێویستی بە زیاتر لە دوو ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە، هاوکات بڕی یەدەگی ئاو نزیکەی ٤ ملیار مەتر سێجا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمترە.

ئەو شارەزایە ئەوەشی خستەڕوو، عێراق پێویستی بە کۆکردنەوەی زیاتر لە ٦ ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە لە ماوەی مانگەکانی زستاندا بۆ ئەوەی لە قەیرانی بێ ئاوی هاوینی داهاتوو دووربکەوێتەوە.

دوایین ئاماری ڕاگەیەندراو بۆ قەبارەی یەدەگی ئاو لە عێراق گەیشتە ١٠ ملیار مەتر سێجا، دوای ئەوەی هاوینی ڕابردوو لە نزمترین ئاستی مێژوویی خۆیدا بوو، تەنها ٧ ملیار مەتر سێجای وەک نزمترین یەدەگی مێژوویی لە عێراق تۆمارکرد.

وەزارەتی سامانە ئاوییەکان پێشبینی دەکات لەکاتی کۆتایی هاتنی زستانی ئەمساڵ، یەدەگی ئاوی عێراق بۆ ١٥ ملیار مەتر سێجا بەرزببێتەوە.

عێراق ساڵانە پێویستی بە ٢٥ بۆ ٥٠ ملیار مەتر سێجا هەیە، ئەمەش بەپێی ڕووبەرە چێنراوەکان، بەو پێیەی کشتوکاڵ ٪٨٠ی کۆی بەکارهێنانی ئاوی عێراق بەکاردەهێنێت، ئەمەش بەپێی لێکۆڵینەوە و ئامارە حکومی و ئەکادیمییەکان.

لە ئێستادا ڕێژەی هاتنی ئاو لە تورکیاوە بۆ عێراق زیاتر لە ٦٠٠ مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات، ئەمەش بەو مانایەیە کە کۆی گشتی لە ماوەی ساڵێکدا تەنها نزیکەی ١٩ ملیار مەتر سێجا دەبێت، کەمترە لەوەی عێراق ساڵانە پێویستی پێیەتی، ئەمەش وایکردووە عێراق یەدەگی ئاوی زیاتر بەکاربهێنێت.

سکاڵای مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی گەیەندرایە نەتەوە یەکگرتووەکان
پێشت سکاڵای مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی گەیەندرایە نەتەوە یەکگرتووەکان
نرخی نان لە سووریا بۆ دوو بەرامبەر بەرزبوەوە
دواتر نرخی نان لە سووریا بۆ دوو بەرامبەر بەرزبوەوە
ەیوەندیدار