کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەیەکی دیکەش کەوتنەکار



کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەیەکی هەولێر کەوتنەکار و هاتووچۆش دەڵێت لە دووشەممەی داهاتووەوە سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردووەوە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی هەولێر بۆ قەزای خەبات لە بەرامبەر شاری سیپا ستی تاوەکو مەفرەقی کەورگۆسک کەوتووەتە کار.

ڕوونیشیکردەوە کامێراکان بە شێوەی تاقیکردنەوە کار دەکەن، ەبڵام لە کاتژمێر 12ی شەوی 12ی ئەم مانگەوە سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی تۆمار دەکەن.

هاتووچۆی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە بەرزترین خێرایی ڕێگەپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

 

شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا کۆبوونەوە
پێشت شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا کۆبوونەوە
مووچەی پێنج وەزارەت دابەش دەکرێت
دواتر مووچەی پێنج وەزارەت دابەش دەکرێت
ەیوەندیدار