هێلكە بە چى شێوازێك بخورێت سوودی زیاترە؟



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، هێلكە بە سەرچاوەیەكی گرنگی ماددە پڕۆتینەكان دادەنرێت لەگەڵ بوونی كۆمەڵێك ڤیتامین، دەشڵێت: ” توێژینەوە تازەكان دەریانخستووە، كە خواردنی هێلكە بۆ ئەوانەی بەرزی كۆلیستڕۆڵی خراپیان هەیە كاریگەرییەكی وای نیە “.

دكتۆر كامەران رسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، كە هێلكە بە سەرچاوەیەكی گرنگی ماددە پڕۆتینەكان دادەنرێت لەگەڵ بوونی كۆمەڵێك ڤیتامینی وەك ( D , B 12 , A , B2) و فولێك ئەسید و كانزاكانی وەك كالسێوم و ئاسن و زینك و گۆكرد ، هەروەها چەوریە ناچڕەكانی وەك ( ئۆمێگا – ٣ٓ) .

ڕاشیگەیاندووە، كە پێشتر ئەو كەسانەی بەرزی كۆلیستڕۆڵی خراپ یان هەندێك جۆر نەخۆشی دڵیان هەبوو ڕێنمایی دەكران، كە هێلكە كەمتر بخۆن یا نەیخۆن بە هۆی بوونی (1.5 گرام لە كولیستڕۆڵ ) لە ناو زەردێنەی هێلكەدا، بەڵام توێژینەوە تازەكان دەریانخستووە كە كاریگەرییەكی وای نیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە بری وازهێنان لەو خواردنانەی كولیستڕۆڵی تێداییە، پێویستە گرنگی بدرێت بە گۆڕێنی جۆری چەوری ناو سیستەمی خۆراكی ڕۆژانە لە چەوری خراپ و چڕەكانەوە بۆ چەورییە بەسوودەكان لەگەڵ گرنگیدان بە كۆی پێكهاتووی خۆراكی ڕۆژانە و بڕی چەوری ناو خواردنەكان.

باسی لەوەشكردەووە، كە بڕێكی دیاریكراو یا ڕێگاپێدراو نیە، كە بوترێت لە هەفتەیەك یا ڕۆژێكدا ئەوەندە هێلكە بخورێت لە مرۆڤی سەروو 18 ساڵ، چونكە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت بە گوێرەی كێش و باڵا و تەمەن و وەرزش كردن و شێوازی ژیان و تێكڕای پێكهاتووی خواردنی لە ڕۆژێكدا لەگەڵ باری گشتی تەندروستی.

ئاشكراشیكردووە، كە هێلكە بە كوڵاوی بخورێت سوودی زیاتر ( تەنها لە كیتۆ دایت و لۆكارب و هاوشێوەكانی نەبێت) .

گرنگتریین سوودەكانی هێلكەی كوڵاو:
– یارمەتی دابەزاندنی كێش ئەدات و یەكێكە لە پێكهاتووە،سەرەكیەكانی زۆربەی ڕێجێمیەكان .
– پاراستنی تەندروستی مێشك و كۆئەندامی دەمار و باشتر كاركردنی و یارمەتی خۆپاراستن لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر .
– پتەوكردن و بنیاتنانی ماسولكەكانی لەش ، پێویستە زەردێنەكەشی بخورێت بە هۆی بوونی پڕۆتین و ڤیتامین و كانزاكانەوە چونكە وا بڵاوبۆتەوە كە زەردێنەی هێلكە تەنها چەوری تێدایە .
– پاراستنی تەندروستی پێست و مووەكانی قژ و ڕێگەگرتن لە چرچ و لۆچی دەم و چاو .
– باشتر كردنی مەزاج و كەمكردنەوەی دڵتەنگی و ڕێگەگرتن لە خەمۆكی .
– پاراستنی تەندروستی چاو .

زیانەكانی هێلكە:
– ژەهراوی بوون بە خۆراك بە هۆی بەكتریای سالمۆنێلاوە بۆیە نابێت بە كاڵی بخورێت و بە جوانی بكوڵێنرێت .
– حەساسیەت : هەستیاری بە هێلكە یەكێكە لە باوترین جۆرەكانی حەساسیەت بە خۆراك لە جیهاندا .
– هێلكە بۆ ئەو كەسانە باش نیە كە سستی گورچیلەیان هەیە بە تایبەت قۆناغە پێشكەوتووەكانی بە هۆی بوونی بڕێكی زۆر لە پڕۆتین و كانزای گۆگرد .

ئاسایشی هەرێم ؛ ٥٤ تیرۆریست دەستگیركران و ٣ تیرۆریستیش كوژرا
پێشت ئاسایشی هەرێم ؛ ٥٤ تیرۆریست دەستگیركران و ٣ تیرۆریستیش كوژرا
پەپجی یادی چوارەمین ساڵیادی وەشانی بە کارەکتەری لەیس دەکاتەوە
دواتر پەپجی یادی چوارەمین ساڵیادی وەشانی بە کارەکتەری لەیس دەکاتەوە
ەیوەندیدار