کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ باران و بەفر بەردەوام دەبێت



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی نمە باران و بەفرێکی کەم هەیە، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوی دوێنێ  نزیکدەبنەوە، هاوکات خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە ئاماژە بەوە دەکات، سبەینێ یەکشەممە بە گشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بارینی بەفر هەیە، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەمێکی سووک هەیە، پلەکانی گەرما  بە (1-3) پلەی سیلیزی بە بەراوورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ، نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 10

سلێمانی : 8

دهۆک : 8

کەرکوک : 11

هەڵەبجە : 10

زاخۆ : 8

سۆران : 8

حاجی ئۆمەران : 1-

گەرمیان : 15

 

ئەمڕۆ چەند بەڕێوەبەرایەتییەک مووچە وەردەگرن
پێشت ئەمڕۆ چەند بەڕێوەبەرایەتییەک مووچە وەردەگرن
بوومەلەرزە شارێکی هەرێمی کوردستانی هەژاند
دواتر بوومەلەرزە شارێکی هەرێمی کوردستانی هەژاند
ەیوەندیدار