لیمۆیەک بە ١٨٠٠ دۆلار فرۆشرا



لە بەریتانیا لیمۆیەکی تەمەن ٢٨٥ ساڵ لە زیادکردنێکی بە ١٨٠٠ دۆلار فرۆشرا،

هەرچەندە ئامانجی دانانی لیمۆکە لە زیادکردنی ئاشکرادا زیاتر بۆ مەبەستی پێکەنین بوو، بەڵام بووە هۆی ئەوەی کە رکابەرییەکی سەخت لەنێوان ئەو کەسانەدا دروست بکات کە ئارەزووی کڕینی دەکەن.

چیرۆکی دۆزینەوەی لیمۆکە بۆئەوکاتە دەگەڕێتەوە کە خاوەن ماڵەکە خەریکی پشکنینی کەلوپەلەکانی مامی بوو، کاتێک دۆڵابێکیان دۆزییەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەهەم، ئەمەش وای لێکردن بیبەن بۆ لای کەسێکی شارەزای زیادکردن و بیخەنە زیادکردنێکی ئاشکراوە.

ئەوەی جێگەی سەرنج بووە ئەوە بوو کە  پسپۆڕی زیادکردنەکە لەکاتی پشکنین و وێنەگرتنی دۆڵابەکەدا بۆ فرۆشتن لیمۆکەی لەناو یەکێک لە تاکەکانی ناو دۆڵابەکە دۆزیەوە.

لەسەر توێکڵی لیمۆکە نووسراوە: لەسەر توێکڵی لیمۆکە نووسرابوو “لەلایەن بەڕێز پی.لی فرانچینی، ٤ی تشرینی دووەمی ١٧٣٩، تەرخانکراوە بۆ شاجوان ئی.باکستەر”، پێدەچێت ئەو لیمۆیە لە هیندستانەوە وەک دیارییەکی رۆمانسی هێنرابێتە ئینگلتەرا.

دەیڤید بریتل، سەرۆکی زیادکردنەکە دەڵێت: “پێمان وابوو کاتێکی خۆش بەسەر دەبەین و بە ٤٠ بۆ ٦٠ پاوەندێک دەیفرۆشین، بەڵام بە ١٤١٦ پاوەند فرۆشرا”.

شه‌پۆلێكی بارانبارینی درێژخایه‌ن به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
پێشت شه‌پۆلێكی بارانبارینی درێژخایه‌ن به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
نێچیرڤان بارزانی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكات
دواتر نێچیرڤان بارزانی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكات
ەیوەندیدار