بەفر بارین سەنتەری شارێكی هەرێم دەگرێتەوە و بایەكی سارد هەڵدەكات



شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتوو لە ناوچەكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەفر بارین سەنتەری شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دیكە دەگرێتەوە و بایەكی سارد هەڵدەكات.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی پێنج شەممە 1/2/2024 ئاسمانی ناوچەکانی باشووری ھەرێم بەزۆری نیمچە ھەور ئەبێت و ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری ھەرێم ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ جێگیر ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، لەکاتەکانی ئێوارە بەدواوە بارانی مامناوەند و پچڕ پچڕ درێژ ئەبێتەوە بۆ سەر ناوەڕاستی عێراق و ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی و کەرکوک، کە بەشێوەیەکی گشتی بەھۆی نزمبوونەوە پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بەفر بارین ئەبێت و لەسەنتەری شاری سلێمانیش و ئەو ناوچانەی بەرزیان زیاترە لە 800 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا پێشبینی ئەکەین لەکاتەکانی نیوەی شەو بەدواوە بەفر ببارێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی ڕاپەرین لاواز ئەبێت و تەنھا ئەگەری نمە باران لەھەندێک کاتدا ئەبێت لەو ناوچانەدا.

پێشبینی ئەوەشی كرد، “بای باکووری ڕۆژھەڵات بۆ سبەی و دوو سبەی بەچالاکی ئەمێنێتەوە لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی بەخێرایی 10 تا 30کم/ لە كاتژمێرێكدا”.

سەرۆك کۆمار: دابەشنەکردنی مووچە بووە هۆی داخستنی خوێندنگەکان
پێشت سەرۆك کۆمار: دابەشنەکردنی مووچە بووە هۆی داخستنی خوێندنگەکان
مووچەخۆران بەهۆی ڕێکار و بیانووەکانەوە ماوەیەکی زۆرە مووچەکانیان دواکەوتووە
دواتر مووچەخۆران بەهۆی ڕێکار و بیانووەکانەوە ماوەیەکی زۆرە مووچەکانیان دواکەوتووە
ەیوەندیدار