باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: ئەمریکا بانکی هودای عێراقی سزادا



باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەمڕۆ بانکی هودای وەک دامەزراوەیەکی سەرەکی بۆ سپیکردنەوەی پارە ناساند و سزای ئابووری بەسەر بەڕێوەبەری رێپێدراوی بانکەکە سەپاند.

ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەمڕۆ بانکی هودای وەک دامەزراوەیەکی سەرەکی بۆ سپیکردنەوەی پارە ناساند، هەوڵدەدات دۆلاری ئەمریکی دەستبکەوێت و پشتیوانی رێکخراوە تیرۆریستییە بیانیەکانی وەک فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی بکات، هەروەها سزای ئابووری بەسەر بەڕێوەبەری رێپێدراوی بانکەکە سەپێندرا.

دەشڵێت:”ئەم رێکارانە هاوکاری هاریکاری سیستەمی دارایی عێراقی و پرۆژە بازرگانییەکانی عێراق دەکات تا خراپ بەکارنەهێنرێن، کارەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراقی ئایندەی ئابوری عێراق بەهێز دەکات”.

بوکێک قژی بە وێنەی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دەڕازێنێتەوە
پێشت بوکێک قژی بە وێنەی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دەڕازێنێتەوە
لە پێشبڕکێی نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لەبەردەم زانکۆی سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا
دواتر لە پێشبڕکێی نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لەبەردەم زانکۆی سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار