پلەی گەرما دەگاتە 7ی ژێر سفر و بەفر دەبارێت



کەشناسی پێشبینی دەکات کە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت و نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران تۆمار کراوە کە دەگاتە 7ی ژێر سفر.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، کەمێک نمە باران لە باکووری پارێزگای دهۆک دەبارێت و لە شاخە بەرزەکان بە تایبەتی لەناوچە سنووریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەفر دەبارێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما لە ناوچەکانی بادینان 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری نمەباران هەیە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بە پێی داتاکانی بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ دووشەممە نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە 7 پلە لە ژێر سفرەوەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 12 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى

دهۆک : 9 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 9 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: -1پلەى سیلیزى

سۆران : 7 پلەى سیلیزى

بانکی ناوەندی زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
پێشت بانکی ناوەندی زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
فەرمانگەیەکی دیکەش بایکۆتی ڕاگەیاند
دواتر فەرمانگەیەکی دیکەش بایکۆتی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار