چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکە بایکۆتیان ڕاگەیاند



کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و دابەشکردنی کارەبای ڕۆژئاوا بایکۆتیان ڕاگەیاند، بەشداری لە خۆپیشاندانی جەماوەری مامۆستایان دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەکی بەرچاو لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا.

بەپێی زانیارییەکانی دەست تۆڕی میدیایی خەڵک کەوتووە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبایی سلێمانی و دابەشکردنی کارەبای ڕۆژئاوا بایکۆتیان ڕاگەیاندووە، بەڕێکەوتوون بۆئەوەی بەشداری خۆپیشاندانی مامۆستایان بکەن.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی تا دێت فراوان دەبێت، مامۆستایان لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، کۆیە و شار و شارۆچکەکانی دیکە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەی وەک بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، بانکی خانووبەرەی سلێمانی، نەخۆشخانەکانی کەلار، هاتوونەتە پاڵ مامۆستایان و  بڕیاری بایکۆت و خۆپیشاندانیان دا.

مەسرور بارزانی: بە خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان بەسەر کۆسپەکاندا زاڵ دەبین
پێشت مەسرور بارزانی: بە خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان بەسەر کۆسپەکاندا زاڵ دەبین
کەشناسی: بەفر دەبارێت و شەختە دروست دەبێت
دواتر کەشناسی: بەفر دەبارێت و شەختە دروست دەبێت
ەیوەندیدار