چۆن دەتوانی گورچیلەکانت بپاڕێزی و لەماڵەوە چارەسەرێکی سادەی بۆ بکەی؟



دکتۆر بدر سورچی – پڕۆفیسۆری یاردەدەر – پسپۆڕی ڕووەکی پزیشکی (گیادەرمان)، بڵاویکردۆتەوە، زۆرێک بەدەست گرفتی گورچیلە و نەخۆشییەکانییەوە دەناڵێنن، هەندێک ڕێنمایی سەرەتایی بۆئەوەی بتوانین خۆمان لەهەندێک ئازار و نەخۆشی بپارێزین:

ھەندێ ڕێنمایی و چارسەری ماڵەوە بۆ گورچیلە:-

* وازھێنان لە خواردنی شەوان بەتایبەتی خواردنی قورس

* کەمکردنەوەی خواردنی گۆشت بەتایبەتی گۆشتی سوور

*دوور کەوتنەوە لە جگەرەکێشان و مادەھۆشبەرەکان و ھەموو دەرمانە ئارام بەخشەکان

*دوورکەوتنەوە لە خواردنی سوورکراوە

* دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە غازیەکان و ووزەبەخشەکان و کحولیەکان

*کەم بەکارھێنانی خوێ کە لە ڕادەی پێویست زیاتر نەبێت

*ڕۆژانە خواردنەوەی ١٠ تا ١٥ پەرداخ ئاو، جگە لەوانەی کێشەی لاوازی گورچیلەیان ھەیە

*واباشە مۆز و ئەڤۆگادۆ و قەیسی نەخورێن یان کەم بخورێن

*دوورکەوتنەوە لە خواردنی چەرەزات بەتایبەتی برژاو

*کەمکردنەوەی خواردنی پەنیر و لۆر و قەیماغ و ماستی مەڕ

خورادنە بەسوودەکان بۆ گورچیلە:-

*نانی گەنم و جۆی خۆمان بەکەپەکەوە

*فاسۆلیای سوور و سپی و فوڵ سۆیا و بزالیا

*ڕۆژانە خواردنی کەوچکێک ھەنگوین و نیو کەوچک ڕەشکە

*ڕۆژانە ١ کەوچک چای زەردەچەو و ١ کەوچک چای زەنجیل ١ کەوچک چایە ڕازیان و ١ بەرداخ شەربەتی مێکوک (عرق سوس) بخورێت.

* پێش نان خواردن ئەو زەڵاتانە بخۆن کە سرکەی سێوی سروشتی و زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆی تێکراوە.

ئەوانە ئامۆژگارین دەتوانن لە ماڵەوە ئەنجامی بدەن، بەلام بۆ چارەسەرەی ھەریەکە لە نەخۆشیەکانی گورچیلە دەتوانن سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن.

یه‌كگرتوو هەڵوێستی لەسەر بایكۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیاند
پێشت یه‌كگرتوو هەڵوێستی لەسەر بایكۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیاند
وه‌زیری ئه‌وقاف: سەرۆكی حكومەت توانی حكومەت و قەوارەی هەرێم لەزۆر قەیرانی گەورە ڕزگار بكات
دواتر وه‌زیری ئه‌وقاف: سەرۆكی حكومەت توانی حكومەت و قەوارەی هەرێم لەزۆر قەیرانی گەورە ڕزگار بكات
ەیوەندیدار