لە هەولێر نرخی بەنزین بە هەموو جۆرەکانییەوە گۆڕانکارییان بەسەردا هات



نەوت و کانزاکانی هەولێر بڵاویکردەوە، سەرجەم جۆرەکانی بەنزین گۆڕانکارییان بەسەرداهات و 50 بۆ 100 دینار لە نرخەکانیان دابەزیون،بەپێی جۆر و کوالێتیان.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە ٦٧٥ دینارە و محەسەن بە هەزار و ١٩٥ دینارە و سوپەر بە هەزار و ٤٠٠ دینارە.

ڕوونیشیکردۆتەوە، ، لە دوای دابەزینی نرخی دۆلار و کردنەوەی بەشێک لە خاڵە سنورییەکان بۆ هاوردە کردنی بەنزین بووەتە هۆی ئەوەی کە نرخی بەنزین داببەزێت.

جەختیشیکردۆتەوە” بەشێک لە پاڵاوگەکان لە هەرێم لە هەوڵی ئەوەدان بەنزینی زیاتر بەرهەم بهێنن”.

عومرەکاران دووچاری گرفتی گەڕانەوە بوون
پێشت عومرەکاران دووچاری گرفتی گەڕانەوە بوون
“ئەو هێرش و پەلامارانە هەوڵی خائینانە بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم”
دواتر “ئەو هێرش و پەلامارانە هەوڵی خائینانە بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم”
ەیوەندیدار