نرخی زێڕ 20 دۆلار دابەزی



بە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی، بەڵام بە هۆی گرژییەکانی دەریای سوورەوە نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە.

دوای ئاشکرابوونی داتاکانی پەیوەست بە هەڵکشانی کڕینی پیشەسازی و خزمەتگوزاری لە ناوخۆی ئەمریکادا، بە های دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

بەهێزبوونی دۆلار بووە هۆی داکشانی نرخی زێڕ لە جیهاندا، بە جۆرێک نرخی یەك ئۆنسە لە دوو هەزار و 36 دۆلارەوە بۆ دوو هەزار و 15 دۆلار دابەزی.

لە لایەکی دیکەشەوە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 80 دۆلار و 40 سەنت و بەرمیلێك نەوت خاوی ئەمریکیش بە 75 دۆلار و 50 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دارا سێکانیانی: بەغدا پارەکە دەنێرێت، بەڵام کاتی ناردنەکەی دیار نییە
پێشت دارا سێکانیانی: بەغدا پارەکە دەنێرێت، بەڵام کاتی ناردنەکەی دیار نییە
ئەمریکا لە بارەی مانەوەی هێزەکانی لە عێراق بڕیاریدا
دواتر ئەمریکا لە بارەی مانەوەی هێزەکانی لە عێراق بڕیاریدا
ەیوەندیدار