نرخی دۆلار بەرزبووەوە



سەرەڕای ڕێكار و بڕیارەكانی بانكی ناوەندی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەهای دۆلار، بەهای ئەو دراوە ئەمریكاییە بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان بەهای دۆلار بەرزبووەوە” و بەوەش نزیكەی هەزار دینار لە بەهاكەی بەرزبۆتەوە.

ڕاشیگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بە 150 هەزار و 800 دینار بوو، بەڵام لەكاتی ئێوارە و داخستنی بازاڕدا بەرزبووەوە بۆ 151 هەزار و 700 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری خستۆتەڕوو، هەروەها بڕیاریداوە سەرجەم مامەڵەكان بكرێتە دینار و كارتی ئەلیكترۆنیش بۆ بازرگانە بچووكەكان دروست بكات بۆ پێدانی دۆلار.

ڕێگایەکی سەرەکی داخرا
پێشت ڕێگایەکی سەرەکی داخرا
دادگای فیدڕاڵی دوو سکاڵای تایبەت بە ھەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە
دواتر دادگای فیدڕاڵی دوو سکاڵای تایبەت بە ھەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە
ەیوەندیدار