نرخی دۆلار ڕوو لە دابەزینە



لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە نرخی دۆلار جارێکی دیکە ڕووی لە دابەزین کردووە، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٠ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دۆلار فرۆشێک لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بۆ خەڵک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٥٠ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقی، بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نرخەکەی دابەزیوە.

ئەو دۆلار فرۆشە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هاووڵاتییان مامەڵەکانیان بە دینار ئەنجامبدەن، ئەو کاتە خواست لەسەر دۆلار زیاد نەکات و نرخەکەی جێگیردەبێت.

دابەزینی نرخی دۆلار لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گرتووەتەبەر، هاوکات بڕیاربوو لە ساڵی تازەوە سەرجەم مامەڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بە دینار ئەنجامبدرێت.

کەشناسی: بەفر و تاوەباران دەبارێت
پێشت کەشناسی: بەفر و تاوەباران دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتییەک پێنج پۆست بە کێبڕکێ پڕدەکاتەوە
دواتر بەڕێوەبەرایەتییەک پێنج پۆست بە کێبڕکێ پڕدەکاتەوە
ەیوەندیدار