لەبارەی دەرماڵەی خوێندکارانەوە بڕیار درا



ئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق داوایەکی ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە کردووە، کە خوێندکارانی خوێندنی کوردی لەناوچە کێشە لەسەرەکان هاوشێوەی خوێندنی عەرەبی لە دەرماڵە سودمەندببن.

کاڤین شێخ سەعید، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، نووسراوێکى ئاڕاستەى وەزیرى پەروەردە کردووە و داوایکردووە، خوێندکارانی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم و ئەو ناوچانەى مادەى ١٤٠ دەیانگرێتەوە و خوێندنیان کوردییە، وەک هاوتاکانیان لە خوێندنى عەرەبى، بتوانن لەو دەرماڵەیە سوودمەندببن.

وەزیرى پەروەردە رەزامەندى لەسەر داواکارییەکە دەربڕیوە و ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کاروبارى دارایی کردووە بۆ جێبەجێکردن.

ڕۆژى چوارشەممە، ئەحمەد ئەسەدی، وەزیرى کارى عێراق بە ئاژانسی هەواڵى فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، لە ڕێگەی “کی کارد”ەوە مانگانە دەرماڵەی خوێندن دەدرێتە خوێندکارانەی قۆناغەکانى بنەڕەتى و ناوەندى و ئامادەیى، ئەوانەى کە لە چاودێرى کۆمەڵایەتى سەر بە وەزارەت ناونووس کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتى کار ناوى خوێندکارە سوودمەندەکان لە دەرماڵەکە دەدات بە وەزارەتى پەروەردە و ئەوانیش هەڵدەستن بە وردبینییکردنى ناوى ئەو خوێندکارانە کە بەردەوامن لە خوێندن، پاشان داوا لە وەزارەتى دارایى دەکرێت لە رێگەى وەزارەتى کارەوە دەرماڵەکەیان بۆ خەرج بکات.

پێش ئەوەی لە کامێرا نوێیەکان بدەی بزانە چەند سزات لەسەرە؟
پێشت پێش ئەوەی لە کامێرا نوێیەکان بدەی بزانە چەند سزات لەسەرە؟
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
دواتر ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار