ئەمڕۆ کامێراکانی هاتووچۆ لە ناو سلێمانی دەکەونە کار



لەمڕۆوە کامێراکانی چاودێریکردنی خێرایی لە ناو شاری سلێمانی دەکەونە کار و سەرپێچی شۆفێران تۆمار دەکەن.

ژمارەی کامێراکانی ناو سلێمانی 30 کامێرایە و بڕیارە لە کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆوە بکەونەوە کار و ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانیش داوای لە شۆفێران کرد پابەند بن بەو خێراییەی لە شەقامەکان دیاری کراوە.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاندبوو کە کامێراکان بە سیستمی یەك خاڵ سەرپێچی تۆمار دەکات و خاڵ بۆ خاڵ نییە.

ئەمەش نەخشەی ئەو شوێنانەیە کە کامێراکانی تێدا جێگیر کراوە.

دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکەنەوە
پێشت دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکەنەوە
سامسۆنگ دەستپێکردنی داواکاری پێشوەختەی گالاکسی S24 لە عێراق ڕاگەیاند
دواتر سامسۆنگ دەستپێکردنی داواکاری پێشوەختەی گالاکسی S24 لە عێراق ڕاگەیاند
ەیوەندیدار