سبەینێ کامێرا جێگیرەکانی هاتووچۆ لەم شوێنانەی سلێمانی دەخرێنە کار



سبەینێ سێشەممە کامێرا جێگیرەکانی ناو شاری سلێمانی دەخرێنە کار و سەرپێچی تۆماردەکەن.

پێشتر بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی سێشەممە  23/01/2024 کاتژمێر 10:00 ی سەرلەبەیانییەوە کامێرا جێگیرەکانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونە كار بۆ تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی.

لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی لەم 30 شوێنە کامێرە جێگیرەکان دانراون:-

1_ژێر پردەکەی سەرچنار
2_لای پردەکەی زەرگەتە
3_ژێر دارتوەکەی لای چوێسە
4_سەرەتای پردی کۆبانێ و ئەودیوپردی کۆبانێ لای بۆڵینگ
5_ژێرپردەکەی لای چوارسەدقەرەوێڵەیەکە
6_لای گوندی اڵمانی
7_بەینی هۆتێل تایتانیک و شاری گۆیژە
8_لای شاری پزیشکی فاروق
9_پردەکەی لای بەخشین
10_بەردەم ساحای چیا ژێرپردی پەڕینەوەکە
11_ژێر پردی وڵوبە
12‌-ژێرپردەکەی لای فاملی مۆڵ
13_پێش پردەکەی فاملی مۆڵ
14-ژێرپردی پەڕینەوە لای ئاسیا ۆیل و شەریکەی مێرسیدس
15_ئەودیو فەرعەکەی ئەچێتەوە لای ڕەندگەلەری
16_ژێرپردەکەی چوار ڕیانی سەرچنار
17_بەردەم مەحکەمە تازەکە
18_ژێرپردی پەڕینەوەکەی لای محافەزە
19_بەردەم محافەزە
20_بەرانبەر ماجدی مۆڵ
21_بەردەم باخی بختیاری
22_ژێروسەرپردی پەڕینەوەکەی لای کەمپی تازەی زانکۆ
23_لای زانکۆی ئەمریکی
24_لای پردی پەڕینەوەکەی یەکەم لە ڕاپەڕین
25_سەروو بەنزینخانەی ڕاپەڕین
26_لای فەرماندەی گشتی
27_لای بەنزینخانەی دابان
28_لای مەشتەلە گەورەکەی تاسلوجە
29_پێش پردەکەی تاسلوجە
30_ژێرپردەکەی تاسڵوجە

سامسۆنگ دەستپێکردنی داواکاری پێشوەختەی گالاکسی S24 لە عێراق ڕاگەیاند
پێشت سامسۆنگ دەستپێکردنی داواکاری پێشوەختەی گالاکسی S24 لە عێراق ڕاگەیاند
سەردار عەبدوڵڵا: سەرکەوتن بۆ بزوتنەوەی گۆڕان ئێستا هەر زەڵاتەیە
دواتر سەردار عەبدوڵڵا: سەرکەوتن بۆ بزوتنەوەی گۆڕان ئێستا هەر زەڵاتەیە
ەیوەندیدار