مامۆستایانی پێنجوێن بۆ شكاندنی بایكۆت دوابڕیاریان ڕاگەیاند



دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی پێنجوێن دواین بڕیاریان بۆ شكاندنی بایكۆت ڕاگەیاند و جەختیان كردەوە، بەڕێوبەرەکان ڕەتیان کردەوە بایکۆت باشکێنن بۆیە بایكۆت بەردەوام دەبێت.

دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی پێنجوێن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، “ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوبەری پەروەردەی پێنجوێن، کۆبوونەوە بە بەڕێوبەرەکانی پەروەردەی پێنجوێن کراوە تا ڕازیان بکەن بایکۆت بشکێنن”.

ڕاشیگەیاندووە، “خۆشبەختانە بەڕێوبەرەکان ڕەتیان کردەوە بایکۆت باشکێنن و ئەنجامی کۆبوونەوەکە بە بەردەوامی بایکۆت کۆتایی هات”.

ماوەی 4 مانگە لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و شارۆچكەی كۆیە بایكۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایانە و وەرزی یەكەمی خوێندن تێپەڕی بەبێ‌ ئەوەی خوێندكاران بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن جگە لە خوێندكارانی 12ی ئامادەیی، بەڵام لەگەڵ دەستپێكی وەرزی دووەمی خوێندن لە هەفتەی ڕابردووەوە و گشتاندنەكەی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن و گۆڕانكاری لە وەرزی خوێندن و كەم كردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن بەشێكی كەمی خوێندنگەكان كراونەتەوە.

لە كۆلێژی سەربازی بەغداوە بۆ ئەوانەی فۆڕمی وەرگرتنیان پڕكردۆتەوە
پێشت لە كۆلێژی سەربازی بەغداوە بۆ ئەوانەی فۆڕمی وەرگرتنیان پڕكردۆتەوە
ژووری بازرگانی تاران لەسەر بایكۆتی كاڵای ئێرانی هاتەدەنگ
دواتر ژووری بازرگانی تاران لەسەر بایكۆتی كاڵای ئێرانی هاتەدەنگ
ەیوەندیدار