كەشناسی: زستانی ڕاستەقینە و سەرما دەستپێدەكات



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، دوو شەپۆلی سەرما و بەفر بارین لە كۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و بەفر لە سەنتەری بەشێكی شارەكان دەبارێت و دەشڵێت: “لە 27ی مانگەوە ئەچینە نێو زستانی راستەقینە و سەرما و سۆڵەوە”.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە قۆناغی شەپۆلی 27 بۆ 28ی مانگ، کە ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی سارد، پێشبیبی بارینی بەفرێکی زۆر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و شارە شاخاوییەکان ئەکرێت لەکۆتایی ئەم شەپۆلەشدا سەنتەری شاری سلێمانی ئەگرێتەوە .

ڕاشیگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی بەفر بارین ھەیە لەنێوان 31/1/2024 بۆ 4/2/2024 ئەم شەپۆلەیان پێشبینی دەکرێت بارستە ھەوایەکی سارد و بەھێزی لەگەڵدابێت بەفرێکی زۆر ببارێتەوە لەناوچە شاخاوییەکاندا و لەسەنتەری شاری سلێمانیش ڕێژەیەکی باش ببارێت و لەسەنتەری شارەکانی ھەڵەبجە و دھۆک و موسڵ ئەگەری بارینی بەفر ئەبێت و لەسەنتەری شاری ھەولێریش ئەگەر ھەیە کەمێک ببارێت لەگەڵ ئەم شەپۆلەدا پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە .

ئاماژەی بەوەشكرد، ھەرچەندە زستانی ئەمساڵ تا ئێستا لەڕووی ڕێژەی بەفر و سەرماوە بەراورد بە زستانەکانی ڕابردوو کەمتربووە و گەرمتربووە، بەڵام بەگشتی لە ٢٧ی ئەم مانگەوە تا سەرەتاکانی مانگی شوبات ئەتوانین بڵێن ئەچینە نێو زستانی ڕاستەقینە و سەرما و سۆڵەوە.

 

وتەبێژی حكومەتی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە
پێشت وتەبێژی حكومەتی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە
سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ميتی توركیا باسی سلێمانی دەكەن
دواتر سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ميتی توركیا باسی سلێمانی دەكەن
ەیوەندیدار