سودانی نوێترین هەڵوێستی دەربارەی هێرشەکانی سەر عێراق ڕاگەیاند



سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند هەر جۆرە دەستدرێژییەك بۆ سەر سەروەری عێراق ڕەتدەکەنەوە و جەختیشی لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و ڕاوێژکارە بیانییەکان کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە کایسی ئۆلۆنگرین، وەزیری بەرگری هۆڵەندا کرد و تێیدا باسیان لەو دۆسێیانە کرد کە بڕیارە سودانی لە میانی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەیدا بۆ هۆڵەندا تاوتوێان بکات.

سودانی ستایشی ڕۆڵی هۆڵەندای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ناتۆدا هاوکاری عێراقی کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

سەبارەت بەو هێرشانەش کە لە وڵاتانی دراوسێوە دەکرێنە سەر عێراق، سودانی جەختیکردوە لەوەی هەر جۆرە دەستدرێژییەك بۆ سەر خاك و سەروەریی عێراق ڕەتدەکاتەوە و دووپاتیشیکردەوە کە پابەندن بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و ئەو ڕاویأکارە بیانییانەی لە عێراقدا کاردەکەن.

سودانی ئەوەشی خستەڕوو کە حکومەتی عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ڕێکدەخاتەوە و دەیەوێت پەیوەندییەکان بباتە ئاستێکی دیکەی هاریکاری.

کۆمپانیای-TAQA پشکەکانی لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش لە هەرێمی کوردستان دەفرۆشێت
پێشت کۆمپانیای-TAQA پشکەکانی لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش لە هەرێمی کوردستان دەفرۆشێت
وێنە؛ 27 کەس بە هۆی وەرگەڕانی پاسێك برینداربوون
دواتر وێنە؛ 27 کەس بە هۆی وەرگەڕانی پاسێك برینداربوون
ەیوەندیدار