دۆلار فرۆشێک: بانکی ناوەندی ڕێکارەکانی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار جێبەجێنەکردووە



بانكی ناوه‌ندی عێراق خستنەڕووی دۆلاری زیاد کرد، نرخی دۆلاریش بەراورد بە دوێنێ دابەزی، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥١ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دۆلار فرۆشێک لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، ” ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٥١ هەزار دیناری عێراقی بە ٢٥ هەزاری، بەڵام بە ٥ هەزاری بە ١٥١ هەزار و ٢٥٠ دینارە”.

بانکی ناوەندی عێراق خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە، ئه‌مڕۆ دووشەممە،‌ ٢١٨ ملیۆن و ١٤٦ هەزار و ٧٥٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕەش ٢٠ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار دۆلاری بە کاش بوو، لە کاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، نزیکەی ١٢ ملیۆن و ١٦٠ دۆلاری به‌شێوه‌ی كاش خرایە‌ بازاڕه‌وه‌.

سەبارەت بە دابەزینی نرخی دۆلار ئاماژەی بەوەکرد، “ئێستا خستنەڕووی دۆلاری کاش لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق کاریگەری ناکاتە سەر نرخی دۆلار بەراورد بە جاران، بۆ نموونە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی ٢٠ ملیۆنی کاشی خستەبازاڕەوە، بەڵام نرخەکەی بە بڕێکی باش دانەبەزی”.

ئاماژەی بەوەکرد، “بانکی ناوەندی چەندین ڕێکاری بۆ دابەزداندنی بەهای دۆلار ڕاگەیاند بۆ ئەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار جێگیرببێت، بەڵام تا ئێستا جێبەجێنەکراوە، بۆیە نرخی دۆلار وەک پێویست دانەبەزیوە”.

ئەو دۆلار فرۆشە ئەوەشی خستەڕوو، “ئێستا هاووڵاتییان بەهۆی نا سەقامگیری بازاڕەوە، کەمتر مامەڵە بە دراوەکان ئەنجامدەدەن، ئەوەشی کە هەیە تەنها مامەڵەیە بە دینار و دۆلار، دراوەکانی دیکەی وەک تمەن و لیرەی تورکی زۆر بە کەمی مامەڵەیان پێوەدەکرێت”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بانكی ناوەندی بڕیاریدا مامەڵەكردن لەناوخۆی عێراق بەتەواوی ببێت بە دینار، هاوكات لەمساڵیشدا سەكۆی ئەلیكترۆنی كۆتایی دێت دوای ئەوەی كۆنتڕۆڵی نرخی دۆلار و مامەڵەكردن بەو دراوە بیانییە دێت.

 

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوەوە
پێشت چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوەوە
“بکوژانی پۆلیسەکەی سلێمانی پێشینەی چەندین تاوانی دیکەیان هەبووە”
دواتر “بکوژانی پۆلیسەکەی سلێمانی پێشینەی چەندین تاوانی دیکەیان هەبووە”
ەیوەندیدار