زانیوتە….زیادبوونی کێش و هەستکردن بە سەرما ئاماژەیە بۆ نەخۆشی



زیادبوونی کێش و هەستکردن بە سەرما بەدرێژایی وەرزی زستان ئەگەری ڕوودانی هەیە، بەڵام شارەزایان دەڵێن ئەمانە نیشانەی هەبوونی نەخۆشییەکی شاراوەیە.

بوونی ئەم نیشانانە لەگەڵ حاڵەتی خەمۆکی و ماندوێتی، دەکرێت ئاماژە بێت بۆ کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی، کە بەهۆیەوە هۆرمۆنی پێویست بەرهەم ناهێنرێت.

وتەبێژی دەزگای تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، “زۆرجار نیشانەکانی کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی هاوشێوەی حاڵەتەکانی ترن، و بەزۆری بە هێواشی گەشە دەکەن، بۆیە ڕەنگە بۆ ساڵانێک هەستیان پێ نەکەیت”.

ئەگەر ئەو حاڵەتە بەبێ چارەسەری بمێنێتەوە، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات، چونکە کەمی ئاستی هۆرمۆنی غودەی دەرەقی دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا.

ئەگەر لە کاتی دووگیانیدا چارەسەر نەکرێت، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی پێش ئیکلەمپسیا و کەمخوێنی لە دایکدا و منداڵی پێشوەختە زیاد دەکات.

تاکە ڕێگەیەکی ورد بۆ ئەوەی بزانیت کێشەی غودەی دەرەقیت هەیە یان نا، پشکنینی خوێنە کە ئاستی هۆرمۆنەکان بپشکنێت.

نیشانەکانی کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی بریتین لە، جوڵەی خاو، ئازاری ماسولکە، وشكبوونەوەی پێست، ئازار و بێهێزی و هەستکردن بە چرچ و لۆچی دەست و پەنجەکان.

تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئێران کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
پێشت تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئێران کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
پارتی تەقەدوم لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای تۆمارکرد
دواتر پارتی تەقەدوم لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای تۆمارکرد
ەیوەندیدار