“لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەفربارین دەگاتە سەنتەری شارەکان”



شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە رۆژی ٢٧ی ئەم مانگەشەوە تا سەرەتاکانی مانگی شوبات ئەتوانین بڵێن ئەچینە نێو زستانی راستەقینە و سەرما و سۆڵەوەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووتەوە کە لە رۆژی 27 بۆ 28ی مانگ کە ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی سارد پێشبیبی بارینی بەفرێکی زۆر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و شارە شاخاوییەکان ئەکرێت لەکۆتای ئەم شەپۆلەشدا سەنتەری شاری سلێمانی ئەگرێتەوە.

دەشڵێت:”شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین ھەیە لەنێوان 31/1/2024 بۆ 4/2/2024 ئەم شەپۆلەیان پێشبینی دەکرێت بارستە ھەوایەکی سارد و بەھێزی لەگەڵدابێت بەفرێکی زۆر ببارێتەوە لەناوچە شاخاوییەکاندا و لە سەنتەری شاری سلێمانیش رێژەیەکی باش ببارێت و لە سەنتەری شارەکانی ھەڵەبجە و دھۆک و موسڵ ئەگەری بارینی بەفر ئەبێت و لەسەنتەری شاری ھەولێریش ئەگەر ھەیە کەمێک ببارێت لەگەڵ ئەم شەپۆلەدا پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەرچەندە زستانی ئەمساڵ تا ئێستا لەرووی رێژەی بەفر و سەرماوە بەراورد بە زستانەکانی ڕابردوو کەمتربووە و گەرمتربووە بەڵام بەگشتی لە ٢٧ی ئەم مانگەوە تا سەرەتاکانی مانگی شوبات ئەتوانین بڵێن ئەچینە نێو زستانی راستەقینە و سەرما و سۆڵەوە

نرخی زێڕ دابەزی و نەوت بەرزبووەوە
پێشت نرخی زێڕ دابەزی و نەوت بەرزبووەوە
لە شەقامێکی سلێمانی شەڕەتەقە روویدا و بریندار هەیە
دواتر لە شەقامێکی سلێمانی شەڕەتەقە روویدا و بریندار هەیە
ەیوەندیدار